ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ عامریه‌ گه‌یشته‌ 100 كه‌س




ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ عامریه‌ی‌  شاری‌ به‌غدا گه‌یشته‌ 100 كوژراو و بریندار كه‌ له‌نێویاندا كه‌سانی‌ بیانی‌ هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی‌ ده‌ره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ ناوچاخانه‌یه‌كی‌ ناوچه‌ی‌ عامریه‌ی‌ ناوه‌راستی‌ شاری‌ به‌غدا ڕویداوه‌، گه‌یشتۆته‌ 26 كوژراو كه‌ له‌نێویاندا 4 كرێكاری‌ به‌نگلادیشی‌ هه‌یه‌‌و 74 كه‌سی‌ دیكه‌ش برینداربون ، پێشبیشنی‌ كرد ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان به‌رزتربێته‌وه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینی‌ ژماریه‌ك له‌برینداره‌كان.

مه‌دا پرێس له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌، دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاگر له‌ناوچه‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌و دواتر تیمه‌كانی‌ ئاگركوژاندنه‌وه‌ی‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌ و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌.

ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌،  هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش ڕێوشوێنێكی‌ ئه‌منی‌ توندیان گرتۆته‌به‌ر.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500