KNNC
هێزێكی سوپای عێراق له دوێنێوه سه‌دان خۆپیشانده‌ری قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به شاری كه‌ركوك له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانی قه‌زاكه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركردوه.
حامد جبوری وته‌بێژی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه به كه‌ی ئێن ئێن-ی راگه‌یاند: دوای ئه‌و پێكدادانه‌ی رۆژی هه‌ینی له نێوان خۆپیشانده‌ران و سه‌بازانی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق له بازگه‌یه‌كی قه‌زاكه‌دا رویدا‌و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراو دو خۆپیشانده‌ر برینداربون، هێزێكی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله گه‌مارۆی گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانی قه‌زاكه‌ی داوه‌و سه‌دان هاولاَتی و منداڵی دهستبهرسهركردوه.
وته‌بێژی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای حهویجهوتیشی: "ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، تا ئێستا رێگه‌یان پێنه‌دراوه بچنه‌وه ماڵه‌كانیان".
حامد جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سوپای عێراق نان و ئاوی له‌و هاولاَتیانه بڕیوه‌و ژماره‌یه‌كیشیان باری ته‌ندروستیان تێكچوه.
رونیشیكرده‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كانی قه‌زاكه له دوێنێوه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی دوانزه له گفتوگۆدان بۆ ئازادكردنی ئه‌و هاولاَتیانه بهلاَم تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بون.