مالكی‌: لێپێچینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كۆمسیۆن



KNNC

مالكی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌وكه‌س‌و لایه‌نانه‌ ده‌كات  فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كۆمیسۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پێناو گۆڕینی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌به‌رژوه‌ندی‌ لایه‌نێكی‌ دیاریكراو.


نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی‌ ڕێوشوێنی‌ توند ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌هه‌ر فشارێك بخرێته‌ سه‌ر كۆمیسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییه‌دا نه‌یه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ ده‌نگده‌ر فه‌راهه‌مبكرێت.


مالكی‌ به‌پێویستیشی‌ زانی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بن و ڕێگری‌ بكرێت له‌هه‌ر هه‌ولێكی‌ یاریكردن به‌ئه‌نجامه‌كان.


ته‌ئكیدیشی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ن كه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر كۆمیسۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پێناو گۆڕینی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ له‌به‌رژوه‌ندی‌ لایه‌نێكی‌ دیاریكراو.


دوێنێ‌ له‌ 12 پارێزگای‌ عێراق، پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان به‌ڕێوه‌چوو.



21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500