ساڵی‌ 2012 داهاتی‌ ئۆباما و میشێل بۆ 600 هه‌زار دۆلار دابه‌زیوه‌



KNNC
باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2012 بڕی‌ 600 هه‌زار دۆلار داهاتیان بووه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ پێشووتر دابه‌زینی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.


باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و میشێل ئۆبامای‌ خانمی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و وڵاته‌ رێژه‌ی‌ داهاته‌هاوبه‌شه‌كانی‌ ساڵی‌ 2012یان ئاشكراكرد.

به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرتی‌ تایبه‌ت به‌ باجه‌كانی‌ سه‌رۆك و خانمی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مریكا، ساڵی‌ رابردوو 600 هه‌زار داهاتیان هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی‌ ساڵی‌ 2011یان بڕی‌ 190 هه‌زار دۆلار دابه‌زیوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ فرۆشتنی‌ كتێبه‌كانی‌ باراك ئۆباما ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرتێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ وۆڵستریت ژۆرناڵ ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 2009 نزیكه‌ی‌ 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار داهاتیان هه‌بوو له‌ ساڵی‌ 2010دا دابه‌زی‌ بۆ یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌ازر دۆلار.
به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ رێژه‌ی‌ یه‌ك له‌ سه‌ر پێنجی‌ داهاته‌كان بۆ كاروباری‌ خێرخوازی‌ خه‌رجده‌كه‌ن.

ئۆباما 2 كتێبی‌ به‌ ناوه‌كانی‌ (خه‌ونه‌كانی‌ باوكم) و (بوێری‌ هیوا) چاپكردوه‌ كه‌ یه‌یكَك له‌ پڕفرۆشترین كتێبه‌كانی‌ ئه‌مریكا بوون.


14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500