پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ئه‌مریكا له‌رێگای‌ روسیاوه‌ ئاگاداری‌ دۆسیه‌ی‌ گومانلێكراوه‌كانی‌ قه‌قینه‌وه‌كه‌، بووه‌



KNNC

پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، له‌ ساڵی‌ 2011دا روسیا ئاگاداری‌ كردبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تونڕه‌و بوونی‌ 2 گه‌نجه‌ چیچانیه‌كه‌.


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ بۆستنی‌ كوشت و ئه‌وی‌ دیكه‌شیانی‌ به‌ برینداری‌ ده‌ستگیر كرد، پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ئاشكرایكرد ئه‌و دوو برا چیچانیه‌ بۆئه‌وان نائاشنا نه‌بوون و له‌ ساڵی‌ 2011دا حكومه‌تی‌ روسیا ئاگاداری‌ كردبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ توندڕه‌و بوونیان.


هاوكات دایكی‌ ئه‌و 2 گه‌نجه‌ چیچانییه‌ كوڕه‌كانی‌ به‌ بێتاوان وه‌سفكردو ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كانی‌ بوونه‌ته‌ قوربانی‌ پیلانێكی‌ گه‌وره‌، چونكه‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ماوه‌ی‌ 5 ساڵه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ كوڕه‌كانی‌ خستبووه‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ و له‌ هه‌موو جوڵه‌یه‌كیان ئاگادار بووه‌و ته‌نانه‌ت به‌ویان وتووه‌ كوڕه‌گه‌وره‌كه‌ی‌ له‌ رابه‌ر ده‌چێت و پۆلیس لێی‌ ده‌ترسێت.


لای‌ خۆشیه‌وه‌ كۆریای‌ باكوریش ره‌تیده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌ستی‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ بۆستندا هه‌بێت.


له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ تێوه‌گلانی‌ كۆریای‌ باكور له‌ ته‌قینه‌وه‌كاندا ده‌كه‌ن، حكومه‌تی‌ كۆریای‌ باكور هاوخه‌می‌ خۆی‌ له‌گه‌ل َخانه‌واده‌ی‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ربرێ‌.



21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500