چه‌كدارانی‌ ئه‌سه‌د سه‌دان كسیان له‌ كوشتارگه‌یه‌كدا قه‌تڵو عام كرد



سوپای‌ سوریا به‌ هاوكاری‌ حزبۆڵای‌ لوبنان هێرشێكی‌ فراوانیان به‌ مه‌به‌ستی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ ریفی‌ دیمه‌شق و ریفی‌ حومس و قه‌سیر ده‌ستپێكردوه‌ و له‌ سه‌رتای‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سه‌دان كه‌س كوژراون كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.

ئاسۆی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ خوێنڕشتن له‌ سوریا تا دێت تاریك تر ده‌بێت و هاوكان له‌گه‌ڵ كۆتایی‌ هاتنی‌ بێ‌ ئه‌نجامی‌ دانیشتنی‌ هاوڕێیانی‌ سوریا له‌ ئه‌سته‌نبول و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ مه‌عاز خه‌تیبی‌ سه‌رۆكی‌ ئیئتلافی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا، سوپاكه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ هاوكاری‌ چه‌كدارانی‌ حزبۆڵای‌ لوبنان و چه‌ندین گروپ و میلیشیای‌ تر به‌ فه‌رمانی‌ به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵمه‌تێكی‌ فراوانیان بۆ پاكسازی‌ كردنی‌ ناوچه‌كانی‌ ریفی‌ دیمه‌شق و حومس و قه‌سیر ده‌ستپێكردوه‌ و به‌ وته‌ی‌ چالاكانی‌ ئۆپۆزسیۆن رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ پاش 5 رۆژ شه‌ڕو پێكدادان   شاری‌ جه‌جید فه‌زلیان له‌ نزیك دیمه‌شق كۆنترۆڵكردوه‌ و ده‌ستیان كردوه‌ به‌ ئێعدام كردنی‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ بێبه‌زه‌یانه‌ 479 كه‌سیان گولله‌ بارانكردوه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.

ئاژانسی‌ هه‌وڵی‌ رۆیته‌رزیش له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، هیچ بریندارێك له‌ ناوچه‌ كۆنترۆڵكراوه‌كه‌دا نییه‌ چونكه‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌سه‌د هه‌موویان كوشتووه‌.

به‌ گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانیش له‌توندوتیژییه‌كانی‌ دوێنێدا له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ سوریا 557 كه‌س كوژراون كه‌ 479 كه‌سیان له‌ ریفی‌ دیمه‌شق بووه‌.


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500