به‌ هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ 250 كه‌س كوژراون و 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارن



ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ پارێزگای‌ سیشوانی‌ چین به‌ به‌رده‌وامی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و به‌ هۆی‌ باران بارین و رۆچوونی‌ زه‌ویشه‌وه‌ دۆخی‌ لێقه‌وماوان ناله‌بارتر بووه‌.

هێشتا پرۆسه‌ی‌ فریاگوزاری‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ رزگاركردن له‌ ناوچه‌ بومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كانی‌ پارێزگای‌ سیشوان به‌رده‌وامه‌ و شی‌ جین پینگ، سه‌رۆكی‌ چین فره‌مانی‌ به‌ رێكخراوه‌ فریاگوزاریه‌كان و به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ كرد رزگاری‌ كردنی‌ دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سیشوان بكه‌نه‌ كاری‌ له‌پێشینه‌یان و لی‌ ككیانگ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش سه‌ردانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ كردوه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ پرۆسه‌ی‌ فریاگوزاری‌ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی‌ دواین ئاماره‌كان زیاتر له‌ 250 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 11 هه‌زاركه‌سیش بریندار بوون و هێشتا ده‌یان كه‌سی‌ دیكه‌ش بێ‌ سه‌روشوێنن و هه‌ندێك ناوچه‌ش به‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ رێگا و بانه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ په‌یوه‌ندیان پچڕاوه‌.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌ هۆی‌ باران بارینه‌وه‌ چه‌ندین حاڵه‌تی‌ رۆچوونی‌ زه‌وی‌ روویداوه‌ و زۆربه‌ی‌ خانووه‌ نیوه‌ روخاوه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی‌ روخاون و سوپای‌ چینینش به‌ هاوكاری‌ تیمه‌كانی‌ فریاگوزاری‌ چه‌ندین كامپی‌ كاتی‌ بۆ لێقه‌وماوان كردوه‌ته‌وه‌.


22/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500