فاتیح تریمی راهێنه‌ری گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای به‌راگرتن بۆ 9 یاری سزادرا



به‌هۆی ره‌فتاری نا وه‌رزشیه‌وه‌ فاتیح تریمی راهێنه‌ری یانه‌ی گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای به‌راگرتن له‌9 یاریی خولی یانه‌كانی توركیا سزادراو حه‌سه‌ن شاشی یاریده‌ده‌ریشی بۆ 2 یاریی سزادراو له‌یارییه‌كانی داهاتووا راهێنه‌رێكی ژن شوێنی ده‌گرێته‌وه‌.
یه‌كێتی تۆپی پێی توركیا فاتیح تریمی بۆ 9 یاری له‌خولی ناوخۆیی راگرت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌یارییه‌كی ئه‌و یانه‌یه‌دا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مێرسین ره‌فتاری ناوه‌رزشی نواندو وشه‌ی ناشیرینیشی ئاراسته‌ی ناوبژیوان كرد.
ئه‌و یه‌كێتیه‌ بڕیاریشدا به‌سزادانی حه‌سه‌ن شاشی یاریده‌ده‌ری فاتیح تریم بۆ 2 یاریی‌و به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی توركیاش دیگۆ ئه‌ردۆغان كه‌ راهێنه‌رێكی ژنی ده‌سته‌ی راهێنانی ئه‌و یانه‌یه‌یه‌ له‌یاریه‌كانی داهاتوودا گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای به‌ڕێوه‌ده‌بات.
گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای پێش 6 هه‌فته‌ له‌كۆتاییهاتنی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی توركیا به‌جیاوازی 4 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه‌.


12/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500