جۆسێپی رۆسی له‌به‌رامبه‌ر سیيه‌نا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌



دوای ساڵێك دوركه‌وتنه‌وه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر زۆره‌ جۆسێپی رۆسی به‌منزیكانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌و له‌یاریی یانه‌ی فیۆره‌نتینا له‌هه‌فته‌ی 36ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیه‌نا به‌شداری بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی لا ناتسیۆنالی ئیتاڵی، رۆسی به‌شداری راهێنانه‌كانی كردۆته‌وه‌و پێش ئاماده‌بوونیشی له‌راهێنانه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا، بۆ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ به‌ته‌نیا راهێنان ئه‌نجامده‌دات.
لا ناتسیۆنالی بڵاویشكردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌یاریی یانه‌ی فیۆره‌نتینا له‌هه‌فته‌ی 36ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیه‌نا به‌شداری بكات.
رۆسی هێرشبه‌ری پێشه‌ی پارماو مانچسته‌ریونایتد له‌مانگی 10ی ساڵی 2011دا دوچاری بچڕانی به‌سته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌ژنۆی  هات‌و له‌مانگی 4ی ساڵی رابردووشدا دوچاری هه‌مان پێكان بوه‌وه‌و له‌و كاته‌شه‌وه‌ له‌یاریگاكان دوركه‌وتۆته‌وه‌.
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ دوای چه‌ند وه‌رزێكی یاریكردن له‌ریزه‌كانی یانه‌ی ڤیا ریاڵ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گه‌ڕایه‌وه‌ ئیتاڵیاو په‌یوه‌ندی به‌فیۆره‌نتیناوه‌ كرد.


15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500