داڤید ڤیا: له‌كۆتایی وه‌رزدا ئاینده‌م یه‌كلاییده‌كه‌مه‌وه‌



هاوكات له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئاینده‌ی به‌نارۆشنی له‌ریزه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا، داڤید ڤیا ئاشكرایده‌كات  له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نوسی ده‌دات.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ڤیا رایگه‌یاند له‌ئێستادا ئه‌نجامه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌لامه‌وه‌ له‌هه‌موو شتێك گرنگتره‌و ئاینده‌شی له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌مانه‌وه‌ له‌بلاوگرانا یان په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌یه‌كی تره‌وه‌ یه‌كلاییده‌كاته‌وه‌.
ڤیا راشیگه‌یاندوه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا چه‌ند یانه‌یه‌ك به‌فه‌رمی داوایان كرد په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانیانه‌وه‌ بكات، به‌ڵام له‌و كاته‌دا هه‌مان هه‌ڵوێستی ئێستای هه‌بوو، ئه‌ویش چاوه‌رَێكردنه‌ تا دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌.
داڤید ڤیا دوای 5 ساڵ یاریكردن له‌ڤالانسیا، درێسی به‌رشه‌لۆنه‌ی پۆشی‌و له‌و یانه‌یه‌شدا 71 یاری كردوه‌و 31 گۆڵیشی بۆ تۆماركردون‌و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ساڵی داهاتوودا كۆتایی دێت‌و تا ئێستاش ئه‌و یانه‌یه‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ پێشنیازنه‌كردوه‌.
 


20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500