پلاته‌ر ئاماژه بهخۆكاندیكردنهوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی فیفا ده‌كات
هه‌رچه‌نده پێشتر رایگه‌یاند بۆ ولایه‌تی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی خۆی كاندید ناكات، له‌ئێستادا جۆزیف سیپ پلاته‌ری سویسری په‌شیمان بۆته‌وه‌و ئاماژه به‌به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فیفای ساڵی 2015 ده‌كات.
له‌سه‌روبه‌ندی به‌شداركردنی له‌كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كۆنكاكاف پلاته‌ر وتی هێشتا چاكسازییه‌كانی فیفا كۆتایی نه‌هاتووه‌و پێش ته‌واوبوونی چاكسازییه‌كانیش ئه‌و كاره‌ی ده‌ستپێكردوه ده‌ستی لێههڵناگرێت.
سه‌رۆكه سویسریهكهی فیفا رایگه‌یاند له‌ئێستادا له‌قۆناغی یه‌كه‌می چاكسازییهكاننو ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌میاندا ماوه كۆتاییهێنانه به‌یاریكردن به‌ئه‌نجامی یارییهكانو گۆڕانكارییه لهسیتسمی تۆپی پێی جیهانیه.
پلاته‌ر وتوشیه‌تی تا كه‌شتی فیفا نه‌گاته كه‌ناری سه‌لامه‌تی، ماڵئاوایی ناكات‌و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
20/04/2013
|