زریانی‌ ساندی..‌ زیانه‌ گیانی‌‌و ئابوریه‌كان‌و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مریكا



دوای‌ چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕوانی‌، دواجار زریانی‌ ساندی‌ له‌ كه‌ناره‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ خۆی‌ كرد به‌ناو خاكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی‌ له‌و ناوچانه‌ راماڵی‌، به‌پێی‌ دواین راپۆرته‌كان به‌هۆی‌ زریانه‌كه‌وه‌ له‌ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا لانی‌ كه‌م 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نزیكه‌ی‌ 7 ملیۆن كه‌س له‌ دانیشتوانی‌ ئه‌مریكا ته‌زوی‌ كاره‌بایان لێپچڕاوه‌.
ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك ماوه‌ له‌به‌رده‌م واده‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ئه‌مریكا، زریانی‌ ساندی‌ جێپه‌نجه‌ی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ناوچه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌جێهشێت.
دوای‌ چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕوانی‌، دواجار كاتژمێر 8 به‌كاتی‌ خوجێی كه‌ناره‌كانی‌ خۆرهه‌لاتی‌ ئه‌مریكا، زریانی‌ ساندی‌ به‌خێرایی‌ نزیكه‌ی‌ 137 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ویلایه‌تی‌ نیوجێرزییه‌وه‌ خۆی‌ كرد به‌ناو خاكی‌ ئه‌مریكادا.

به‌پێی‌ راپۆرته‌كانیش زریانی‌ ساندی له‌گه‌ڵ خۆیدا ره‌شه‌بایه‌كی‌ توند و لافاوی‌ هێناوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ژماره‌یه‌ك له‌ویلایه‌ته‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئه‌مریكا له‌وانه‌ نیویۆرك و نیوجێرزی‌ و په‌نسلڤانیا و ڤێرجینیای‌ خۆرئاوا و كارۆلینای‌ باكور   13 كه‌س و له‌ كه‌نه‌داش كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌شاری‌ نیویۆركیش كه‌ له‌ئێستادا به‌هۆی‌ زریانه‌كه‌وه‌ بووه‌ته‌ شاری‌ تارماییه‌كان وێستگه‌یه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ داخرا.
به‌گوێره‌ی‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیش به‌هۆی‌ زریانی‌ ساندیه‌وه‌ له‌ئێستادا نزیكه‌ی‌ 7 ملیۆن كه‌س له‌دانیشتوانی‌ ئه‌مریكا ته‌زوی‌ كاره‌بایان لێپچڕاوه‌ و ماڵه‌كانیان تاریكی‌ دایپۆشیوه‌، مایكڵ بلۆمبێرگ پارێزگاری‌ شاری‌ نیویۆرك رایگه‌یاند، جوڵه‌ی‌ هه‌ڵكشان و داكشانی‌ ده‌ریا به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی‌ تۆماركردووه‌ كه‌ زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێشبینی‌ كراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ژماره‌یه‌ك له‌ ویلایه‌ته‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ باری‌ نائاسایی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ و كاركردنی‌ هۆكاره‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان و بازاڕه‌كانی‌ دراو راگیراون و رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌شاری‌ نیویۆركه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

به‌پێی‌ پێشبینیه‌كانیش زریانی‌ ساندی‌ زیان به‌ نزیكه‌ی‌ 50 ملیۆن كه‌س له‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ داوا له‌ نزیكه‌ی‌ 2 ملیۆن كه‌س كراوه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ زیانه‌كانی‌ ئه‌و زریانه‌ ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، پسپۆڕانی‌ ئابوریش ده‌ڵێن زریانه‌كه‌ به‌ به‌های‌ 45 ملیار دۆلار زیان به‌ ئابوری‌ ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
زریانی‌ ساندی‌ سه‌رباری‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بۆ سه‌ر ژیانی‌ هاوڵاتیانی‌ خۆرهه‌لاَتی‌ ئه‌مریكا، جێپه‌نجه‌ی‌ خۆشی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئاینده‌ی‌ ئه‌مریكا داناوه‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژی‌ 6 مانگی‌ ئاینده‌ واته‌ له‌هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌دا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی‌ ئه‌م زریانه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و كاندیدی‌ دیموكراته‌كان و میت رۆمنی‌ كاندیدی‌ كۆمارییه‌كان سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵپه‌ساردووه‌.
زریانی‌ ساندی‌ توانی‌ ناوی‌ خۆشی‌ بخاته‌ ناوی‌ ئه‌و رووداوانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا به‌ سوپرایزی‌ مانگی‌ ئۆكتۆبه‌ر پێناسه‌ ده‌كرێن و مه‌به‌ست لێیان ئه‌و رووداوانه‌ن كه‌ له‌كۆتایی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا رووده‌ده‌ن و ده‌كرێت كاریگه‌ری‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن دروستبكه‌ن.



30/10/2012
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500