بانكی ناوه‌ندی: گه‌شتیاران ناتوانن زیاتر له 500 هه‌زار تمه‌نیان پێبێت 
								    
								    
								 
								 
								  به گوێره‌ی بڕیارێكی بانكی ناوه‌ندی ئێران ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن ناتوانن زیاتر له 500 هه‌زار تمه‌ن و 150 گرام ئاڵتون له‌گه‌ل َخۆیان هه‌ڵبگرن. 
به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی قه‌یرانی دراو له ئێران بانكی ناوه‌ندی ئێران سنووری بۆ هه‌ڵگرتنی دراوی ئێرانی له لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه دیاری كردوه و به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش گه‌شتیاران چ ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو ئێران و چ ئه‌وانه‌ی له ئێران ده‌چنه ده‌ره‌وه ته‌نها رێگه‌یان پێده‌درێت بڕی 500 هه‌زار تمه‌نیان پێبێت و زیاتر له 150 گرام ئاڵتونیش ناتوانن له‌گه‌ل َخۆیان هه‌ڵبگرن. 
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌رپێچی بكه‌ن به گوێره‌ی ماده‌ی 42 تایبه‌ت به یاسای دراو سزا ده‌درێن. 
  
								  
								     
                                     
                                   
                                    12/11/2012
                                  
								  
								   |