دیمه‌شق توركیا به‌ تاڵانكردن ئابوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات



سوریا توركیا به‌ تاڵانكردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ زیاتر له‌ هه‌زارو 500 كارگه‌ی‌ تاڵانكراوی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات‌و روسیاش 2 كه‌شتی‌ كه‌لوپه‌ل ره‌وانه‌ی‌ سوریا ده‌كات.

به‌شاری‌ جه‌عفه‌ری‌ نوێنه‌ری‌ سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و بانكیمۆنی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ كردووه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا ئابوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ تاڵان‌و تیرۆركردوه‌‌و تۆمه‌تباری‌ ده‌كات به‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 500 كارگه‌ له‌شاری‌ حه‌ڵه‌ب‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ باكوری‌ سوریا.

جه‌عفه‌ری‌ له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌ ئاگاداری‌ حكومه‌تی‌ توركیا ئه‌و كه‌لو په‌لانه‌یان ئاودیو كردوه‌‌و داوای‌ كردوه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی‌ بكات.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئینته‌ر فاكسی‌ روسی‌ له‌زاری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ روسیا بڵاویكرده‌وه‌، دوو كه‌شتی‌ روسی‌ پڕ له‌ كه‌لوپه‌ل له‌ به‌نده‌ری‌ نۆڤۆرۆ سیسكی‌ ده‌ریای‌ ره‌شه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا به‌رێكه‌وتوه‌‌و له‌داهاتویه‌كی‌ نزیكدا ده‌گاته‌ به‌نده‌ری‌ ته‌رتوسی‌ سوریا.



18/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500