جارێكیتر پێدانی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌واده‌ی‌ خۆی‌ دواده‌كه‌وێت



جارێكیتر پێدانی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ دام و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت له‌واده‌ی‌ خۆی‌ دواده‌كه‌وێت ‌و به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ KNN یش موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م خانه‌نشیانیش ده‌كه‌وێته‌ 6ی‌ مانگی‌ داهاتوو .


ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر به‌ KNN وت: ئه‌گه‌ر چی‌ بریار بوو به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌مانگی‌ رابردوودا، پێدانی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ممانگه‌دا پێش بكه‌وێت، به‌ڵام تائێستا ته‌نها به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ ئاسایش و چه‌ند دامو ده‌زگایه‌كی‌ تر موچه‌یان وه‌رگرتووه‌ و موچه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ تر له‌ واده‌ی‌ خۆی‌ دواكه‌وتووه‌، نه‌دراوه‌به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ KNN تائێستاش پاره‌ی‌ پێویست نه‌گه‌یشتۆته‌ بانكه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یه‌كێك له‌بانكه‌كانی‌ سلێمانیش ده‌لێت: بریاره‌ له‌سبه‌ینێوه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ست پێبكات به‌مه‌رجێك پاره‌ی‌ پێویست بگاته‌ بانكه‌كان .


به‌رێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ توی‌ مه‌لیكیش به‌ KNN ڕایگه‌یاند: موچه‌ی‌ سه‌جه‌رم خانه‌نشینان ده‌كه‌وێته‌ 6ی‌ مانگی‌ داهاتو به‌هۆی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ‌وهاوتاكردنی‌ كاتی‌ پێدانی‌ موچه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵێرد .


به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ KNN هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌‌و ته‌ندروستی‌ وبه‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ له‌گه‌نجینه‌كان چه‌كی‌ موچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌یان وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام سه‌ردانی‌ بانكه‌كانیان كردوه‌ پێیان ڕاگه‌یاندون كه‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوو سه‌ردانیان بكه‌نه‌وه‌ .


23/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500