زیاتر له‌ 2 مانگه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ به‌ نایاسایی‌ پێشینه‌كانی‌ ڕاگرتووه‌



زیاتر له‌ 2 مانگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ پێدانی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری‌ ڕاگیراوه‌و وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌م نزیكانه‌ پێشینه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.


به‌پێچه‌وانه‌ی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2012 هه‌رێمه‌وه‌, زیاتر له‌ 2 مانگه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێدانی‌ پێشینه‌ی‌ خانوبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری‌ به‌ هاوڵاتیان ڕاگرتووه‌و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.


له‌به‌رامبه‌ریشدا دلێر تاریق وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم به‌ knn ڕاگه‌یاند ڕاگرتنی‌ پێشینه‌كان به‌هۆی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ داراییه‌وه‌ بووه‌ تا بانكه‌كان به‌حساباتی‌ ساڵی‌ ڕابردوی‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌و هیچ بڕیاریك له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنی‌ پێشینه‌كان ده‌رنه‌چووه‌.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد به‌م نزیكانه‌ پێدانی‌ سه‌رجه‌م پێشینه‌كان به‌ هاوڵاتیان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.


26/01/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500