ئادێل ئیدكسن خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین گۆرانیبێژی نێو فیلمه‌كان



KNNC- محمد فاتح

شه‌وی 24ی شوباتی 2013، له‌ هه‌شتاوپێنجه‌مین رێوره‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار، تیایدا ئادێل ئیدكسن، گۆرانی بێژی سۆڵی به‌ریتانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ باشترین گۆرانیبێژی نێو فیلمه‌كانی به‌شداربوو له‌ پێشبڕكێكه‌دا.

ئه‌و گۆرانییه‌ی ئادێل ئیدكسن، به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا ناوی (skyfall)ه‌ و كێبڕكێی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ (جه‌ی ڕاڵف , سیپ ماكفارلین , مایهاڵ دانه‌ , هربرت كریتزمر) كرد كه‌ به‌شدارییان له‌ نۆمینی خه‌ڵاتی ئۆسكاردا كردبوو بۆ باشترین گۆرانیبێژی فیلمه‌ به‌شداربووه‌كان.

راپۆرتێك له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی ئادێل ئیدكسن:



ناوی ته‌واوی (Adele Laurie Blue Adkins) و له‌ 5/5/1988 له‌ Tottenham ی باكوری له‌نده‌ن له‌دایك بووه‌ .

ئادێلی 24ساڵ ژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێناوه‌ و، خاوه‌نی كوڕێكه‌.

جارێكی دیكه‌ گۆرانی بێژی به‌ریتانیای (ئادێل) له‌ نێو ریزبه‌ندی‌ گۆرانیبێژه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ جیهاندا،بۆ ساڵی‌ 2011 پله‌ی‌ یه‌كه‌م گۆرانیبیبَژی جیهانی‌ به‌ده‌ستده‌هێناوه‌و جێگای (بیتڵس)ی گرته‌وه‌، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبومێكی‌ توانی 30 ملیۆن كۆپی لێ بفرۆشێت.

 له‌ مناڵیه‌وه‌ خولیای گۆرانی وتن و ژه‌نینی ئامێره‌كانی میوزك بووه‌ و، له‌ 4 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ گۆرانی وتن كردووه‌. ئادێل یه‌كه‌م گۆرانی له‌ ساڵی 2007 دا به‌ناوی‌ (Duet) له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ((Jack Peñate) تۆماركرد و تا راده‌یه‌ك توانی جێی‌ خۆی‌ له‌ نێو دونیای‌ هونه‌ردا بكاته‌وه‌.

ئادێل، گۆرانی بێژ ، هۆنراوه‌ نوس و به‌رهه‌م هێنه‌رێكی به‌ناوبانگی جیهانیه‌ و، به‌ هه‌ریه‌ك له‌ جێنه‌ره‌كانی (Soul، R&B، pop) گۆرانی ده‌ڵێت و ژه‌نیاری ئامێره‌كانی
 (Vocals، guitar، piano، bass، celesta، percussion، keyboard)ه‌.

ئادێل یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی فرۆشی ئه‌لبومه‌كانی گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 35 ملیۆن ئه‌لبوم و، به‌ 5 ه‌مین خانمه‌ گۆرانی بێژی جیهانی داده‌نرێت و، توانیویه‌تی ناوبانگی (Queen of Soul) به‌ده‌ست بهێنێت.

ئادێل ی‌ هونه‌رمه‌ند تا ئێستا خاوه‌نی 2 ئه‌لبوم و 78 خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی جیهانیه‌،كه‌ هه‌شتیان خه‌ڵاتیان گرامی ن.

 له‌ دوای مایكڵ جاكسن ی‌ پاشای‌ پۆپ،ئادێل له‌ ساڵیكدا زۆرترین خه‌ڵاتی گرامی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌لبومه‌كه‌شی‌ به‌ پڕفرۆشترین ئه‌لبومی‌ ساڵی 2011 دانراوه‌.

له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و گۆرانیه‌،ئادێل ڕوده‌كاته‌ ئه‌مریكا و له‌ ویلایه‌تی (كالیفۆرنیا) نیشته‌جێ ده‌بێت . یه‌كه‌م ئه‌لبومیشی به‌ ناوی (19) و له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ جێنه‌ره‌كانی  (Pop، soul، R&B) تۆمار ده‌كات و له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی 2008دا بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ و 6.5 ملیۆن كۆپی لێده‌فرۆشێت .

 له‌ رێی‌ گۆرانیه‌كانی‌ (Make You Feel My Love و My Same و Chasing Pavements) نێو ئه‌لبومه‌كه‌ی، ئادێل ی‌ هونه‌رمه‌ند ناوبانگێكی‌ باش بۆ خۆی‌ په‌یدا ده‌كات و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی ئه‌و ساڵه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و، تێیدا خه‌ڵاتی گرامی بۆ باشترین و نوێترین هونه‌رمه‌ند (Grammy Award for Best New Artist) به‌ده‌ست ده‌هێنێت .

له‌ دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومی، هونه‌رمه‌ند دووه‌م ئه‌لبوم و دواین ئه‌لبومی به‌ ناوی 21 و به‌ جێنه‌ری (Soul، pop، R&B) بڵاو كرده‌وه‌ ، كه‌ تێیدا چه‌ند به‌رهه‌م هێنه‌رێكی به‌ناوبانگی جیهانی به‌ سه‌رپه‌رشتی (Rick Rubin) كاری به‌رهه‌م هێنانیان بۆ ئه‌نجام دا ، و توانی ڕیكۆردی جیهانی بشكێنێت و ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ 3 مانگدا 25 ملیۆن كۆپی لێبفرۆشێت و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌لبومی ساڵ به‌ده‌ست بهێنێت.

له‌ ڕێگه‌ی گۆرانیه‌كانی (Someone Like You و Rolling in the Deep و Turning Tables) 6 خه‌ڵاتی گرامی به‌ده‌ستهێنا و، به‌ یه‌كه‌م خانمه‌ گۆرانی بێژی به‌ریتانیا هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ توانیبێتی 6 خه‌ڵاتی‌ گرامی له‌ یه‌ك ساڵدا به‌ده‌ست بهێنێت .

گۆرانی (Someone Like You) بووه‌ سومبولێك بۆ ناسینه‌وه‌ی‌ ئادێل ی‌ هونه‌رمه‌ند و له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ توانی كاریگه‌ری‌ زۆر له‌سه‌ر عاشقان دروست بكات و چه‌ندین چیرۆكی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌ نێوانیاندا دروست بكات.
















26/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500