نه‌وشیروان مسته‌فا: گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه بڕوای به چه‌ك نییه
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ خۆیدا له‌ژێر ناونیشانی " ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی ریزی كورداین، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای براكه‌ت سه‌رخه، سته‌مكار بوو یان سته‌ملێكراو" چاوێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆكی بزوتنه‌وه گۆڕان بلاَوكرده‌وه. له‌سه‌ره‌تای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ شه‌رقولئه‌وسه‌ت، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیوای خواستووه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه‌بڕوات، داوای له لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری لیستی گۆڕان ده‌كات پابه‌ندبن به یاساكانی هه‌ڵبژاردن و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه. نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بێ چه‌كه و باوه‌ڕی به بوونی میلیشیای چه‌كدار نییه و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هیچ جومگه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا نه‌گرتووه و ململانێی سیاسی نا هاوسه‌نگ ده‌كات، وتیشی سه‌ركرده‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌رپرسن له سه‌لامه‌تی ململانێی سیاسی له كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و خاوێن و دیموكرات، چونكه ئه‌وان له‌توانایاندایه جه‌نگ به‌رپا بكه‌ن نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. له‌باره‌ی پێكهێنانی هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كیشه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی تری عێراقدا، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به باشی ده‌زانێت بابه‌تی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی بخاته دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه و ئه‌وكات هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانه‌وه دیاری ده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌شداریكردنیش له ئیئتیلافێكی حكومی به‌رفراوان یا به‌رته‌سك له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌بێت. له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی سه‌ركردایه‌تی كورد سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ لاوازكردنی رۆڵی كورد له‌عێراقدا، نه‌وشیروان مسته‌فا به شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه كه كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی عێراقه و ناكرێت په‌راوێز بخرێت و كورد به‌عێراقه‌وه به‌هێزه و عێراقیش به‌كورده‌وه، ژماره‌یه‌ك هێزی عێراقی هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت رۆڵی كورد له‌به‌غداد لاواز بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك هێزی عه‌ره‌بی سه‌ره‌كی و گرنگ هه‌ن كه بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌تی عێراق نوێ و داموده‌زگاكانی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ كورد هاوبه‌شی بكه‌ن. له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه روویانداوه، له هه‌رێمی كوردستان له‌دوو قۆناغی مێژویدا له‌گه‌ڵ هاوكارانی رژێمی به‌عس به‌شداری ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانیمان كردووه ، جاری یه‌كه‌م له‌كاتی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی مانگی ئازاری 1991 و جاری دووه‌میش له‌ساڵی 2003 دا له‌كاتی روخانی رژێمی به‌عسدا، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا ئه‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌نجامه‌كانی له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه په‌سه‌ندكراوبوون و كۆمه‌ڵگای كوردیشی له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر دوورخسته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیشی تێكه‌ڵ به ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ كرده‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی جیاواز ئه‌زموونه به‌سه‌ر عێراقدا گشتگیر نه‌بوو ، مادده‌ی ده‌ستور و یاسای عێراقی هه‌یه كه‌رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان بۆ به‌شداری سیاسی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌عسیانه‌ی كه تاوانیان له‌دژی گه‌لی عێراق كردووه، ئه‌وانه پێویسته ببرێنه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام هه‌زاران به‌عسی هه‌یه كه تاوانیان نه‌كرووه و ئه‌و یاسایانه نایانگرێته‌وه، ئیتر چ رێگرییه‌ك هه‌یه له‌به‌شداریكرنی سیاسی‌یان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریداین نه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاشته‌وای نیشتیمانیداین نه‌ك به سیاسیكرنی كێشه‌كه. له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی لیستی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، نه‌وشیروان مسته‌فا به شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه، ئێمه به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كرد كه به‌رنامه سیاسییه‌كانی له‌به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانێتی كوردستان جیاوازه، به‌رنامه‌كانی ئێمه ئه‌لته‌رناتیڤێكی بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و سیاسی و ئه‌خلاقی و فه‌راهامكردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ت له بودجه و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی هه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ك دانانی سنورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانی رۆژانه‌ی حزب له كاروباری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و بازار و زانكۆ و دادگا و مزگه‌وته‌كان و گۆڕینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش له هێزێكی حزبییه‌وه بۆ دام وده‌زگایه‌كی حكومی بێلایه‌ن له هه‌ڵبژاردن و ململانێ حزبییه‌كان به‌شێكی تری به‌رنامه‌كانمانه.