سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنان به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا



نیویۆرك تامیز

له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تامیزی ئه‌مریكدا كۆمه‌لێك بابه‌تی هه‌مه‌جۆری سیاسی، ئابوری ‌و هونه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. له‌باره‌ی ناوخۆی ئه‌مریكاوه‌ چه‌ند هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تیایاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ پێده‌چێت حكومه‌تی ئه‌مریكا و پاكستان رێكه‌وتبن له‌سه‌ر هێرشه‌ ناوبه‌ناوه‌كانی فرۆكه‌ بێفرۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوخۆی پاكستاندا. هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كانی وابه‌سته‌ به‌ئه‌مریكا، ئاماژه‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كراوه‌ له‌ ئه‌فغانستان كه‌ بۆته‌ هۆی كوژرانی 5هاوڵاتی ئه‌مریكی.

سه‌باره‌ت به‌ خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستیش رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تامیز هه‌واڵێكی له‌باره‌ی‌ لوبنان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتوه‌: كه‌سایتیه‌كی سوننه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستنشان ده‌كرێت. وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا نوسراوه‌:  ته‌ممام سه‌لام وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی لوبنان ده‌ستنیشانكرا. سه‌لام ته‌مه‌نی 68 ساڵه‌و توانیویه‌تی 124 ده‌نگ له‌ كۆی 128 ده‌نگی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.

له‌ سسیاسه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌كنۆلۆژیا نیویورك تایمز چه‌ند هه‌واڵێكی ته‌كنۆلۆژی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. له‌هه‌وڵێكدا باس له‌ دروستكردنی به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری كراوه‌ كه‌ هاوكاری ماۆستایانی‌ لیژنه‌ی‌ ته‌سحیحات  ده‌كات بۆ سه‌حكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان. نیویورك تایمز له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی:  ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ داهێنانی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدێكسی سه‌ر به‌زانكۆی هارڤه‌رده‌. به‌پێی زانیارییه‌كانی نیویۆرك تایمز به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بلاوده‌كرێته‌وه‌و  به‌خۆڕایی ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی هه‌موان. 


07/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500