كێری‌: توركیا ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌



حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز

رۆژنامه‌ توركیه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان باسی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ هێناكایه‌ی دۆخێكی جێگیرو ئاشتی له‌خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌، رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میداو به‌فۆنتێكی گه‌وره‌ی هه‌واڵێكی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌. له‌هه‌واڵه‌كه‌دا حوڕییه‌ت ئاماژه‌ی به‌چه‌ند لێدوانێكی جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردوه‌ كه‌ تیایاندا پێداگری له‌سه‌ر رۆڵی كاریگه‌ری توركیا كراوه‌ له‌ پرسی ئاشتی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. لای خۆشیانه‌وه‌ به‌رپرسانی توركیا ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه‌ بۆ گێڕانی ئه‌و ڕۆله‌.

هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ناوخۆی توركیاوه‌، هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ساڵێ ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌. له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی‌ سه‌رۆك وه‌زیران پێداگری له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌هێزی پارته‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ و وتویه‌تی: له‌هه‌ڵبژرادنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا ئۆپۆزسیۆن ناوی نیه‌، یاخود بونێكی زۆر لاوازی هه‌یه‌.

له‌باره‌ی وڵاتانی دیكه‌وه‌، حوڕییه‌ت چه‌ند هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی  نێوان ئیسڕائیل و توركیا كراوه‌. ئه‌گه‌رچی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئیسڕائیل پۆزشی بۆ هه‌ڵه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ توركیادا هێنایه‌وه‌ به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ تائێستا ئاسایی نه‌بۆته‌وه‌. له‌هه‌واڵه‌كه‌ی حوڕییه‌تدا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌م دوو وڵاته‌ كاری زیاتر بكه‌ن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان‌و ئه‌م كاره‌ش زۆر سه‌خت نیه‌، چونكه‌ له‌رابردوودا په‌یوه‌ندی نێوان توركیاو ئیسڕائیل په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێزی فره‌ ره‌هه‌ند بووه‌ وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات.


08/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500