ئه‌ردۆغان ده‌چیّت بۆ غه‌زه‌, به‌ڵام چۆن؟



حورییه‌ت دەیلی نیوز
موراد یه‌تكین

پاش ئه‌وه‌ی‌ بنیامین ناته‌نیاهۆی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل ڕازی‌ بوو داوای‌ لێبوردن له‌ كوشتنی‌ 9 هاوڵاتیه‌ توركه‌كه‌ بكات كه‌ هاوكاریان بۆ كه‌رتی‌ غه‌زه‌ ده‌برد له‌ ساڵی‌ 2010 دا، به‌هۆی‌ ده‌ستوه‌ردانی خودی باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا بڕیاریدا سه‌ردانی‌ كه‌رتی‌ غه‌زه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ نیشان بدات كه‌ توركیا ناهێڵێت فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ گۆشه‌گیریدا بژین.

به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێشوازی‌ كردن له‌ ئه‌ردۆگان له‌ غه‌زه‌ كه‌شێكی‌ له‌بار ده‌بێت بۆ خالید مه‌شعه‌ل، سه‌ركرده‌ی‌ دووباره‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس. به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ فه‌تح و وڵاتی‌ فه‌له‌ستین كه‌ بۆ كه‌رتی‌ غه‌زه‌ و رامه‌ڵا دابه‌شبووه‌، هه‌واڵێكی‌ دڵخۆشكه‌ر نابێت.

ڕاسته‌وخۆ پاش پۆزشه‌كه‌ی‌ ئیسرائیل. ئورشه‌لیم له‌سه‌ر زاری‌ به‌رپرسێكی‌ حكومی‌ ڕامه‌لاوه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، فه‌تح به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان دڵخۆش نابێت گه‌ر ته‌نها بۆ كه‌رتی‌ غه‌زه‌ بێت. ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن باڵوێزی‌ فه‌له‌ستین له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ گه‌یه‌نرا. ئه‌نقه‌ره‌ زۆر به‌ڕونی‌ ده‌زانێت كه‌ میدیا له‌مڕۆدا به‌شێكی‌ چالاكی‌ بواری‌ دیپلۆماسیه‌.


08/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500