ئیسڕائیل و توركیا ده‌چنه‌ قۆناغێکی نوێوه‌



حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز

له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوزی توركیدا كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی ئابوری‌و سیاسی به‌رچاو ده‌كه‌ون. له‌باره‌ی ناوخۆی توركیاوه‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ باس له‌كاردانه‌وه‌ی پارتی مه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر دانوستانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌تی توركیا. له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ حوڕییه‌ت نوسیویه‌تی: سه‌ره‌كیترین پارتی ئۆپۆزسیون ئاماده‌یی خۆی پیشان ده‌دات بۆ به‌شداری له‌هه‌وڵه‌كانی ئاشتیدا.

ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌شێكه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌درێت بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ چاودێریكردن ‌و پلان دانان بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ئێستاشدا، وه‌ك فارووق لوگولیو جێگری سكرتێری جه‌هه‌په‌ ده‌ڵێت: ئه‌وان ئاماده‌ن به‌شداری له‌و لیژنه‌یه‌دا بكه‌ن ئه‌گه‌ر دروست بكرێت.

هه‌رله‌باره‌ی توركیاو په‌یوندییه‌كانی ده‌روه‌ی ئه‌و وڵاته‌، له‌ هه‌والێكدا باس له‌دووباره‌ نزیكبوونه‌وه‌ی ئیسڕائیل وتوركیا كراوه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ حوڕییه‌ت نوسیویه‌تی، توانه‌وه‌ی به‌فری په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاو ئیسڕائیل گه‌یشتوەته‌ قۆناغی دووه‌م و له‌ ئێستاشدا ئه‌مریكا نێوه‌ندگیری ده‌كات.

حوڕییه‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی توركیا كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا تاوتوێكردوه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌ركرێت به‌م نزیكانه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی كه‌رتی غه‌زه‌ بكات.


09/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500