مالكی: ئه‌مریكا دۆستی عێراقه‌



واشنتن پۆست

له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌مه‌جۆری سیاسی، ئابوری و كلتوری هه‌مه‌ره‌نگ به‌رچاو ده‌كه‌وێت. له‌باره‌ی ناوخۆی ئه‌مریكاوه‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ جیاواز له‌ زۆربەی رۆژنامه‌ ئه‌مریكیه‌كان ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌ نوێكانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا داوه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك. له‌مباره‌یه‌وه‌ واشنتن پۆست نوسیویه‌تی كه‌ ئۆباما داوای له‌ كۆنگرێس كردوه‌ سنوری كاردانه‌وه‌كانی فروان بكات‌و له‌ ووتارێكیشیدا كه‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ویلایه‌تی نیویۆرك پێشكه‌شی كردوه‌، ئۆباما رایگه‌یاندوه‌ كه‌ كۆنگرێس كاری زیاتری پێده‌كرێت هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت هه‌نگاوی گه‌وره‌ له‌پرسی كۆنتڕۆڵكردنی چه‌كدا بنێت.

رۆژنامه‌ی‌ واشنتن پۆست له‌ باره‌ی عێراقیشه‌وه‌ هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ لێدوانێكی مالكی داوه‌ كه‌تیایدا رایگه‌یاندوه‌ ئه‌مریكا دۆست ‌و هاوپه‌یمانی عێراقه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ له‌ده‌یه‌مین ساڵَیادی لادانی سه‌دام حسێن له‌حوكم  گفتوگۆكان چیتر له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ نین كه‌داخۆ رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام كارێكی راستبو یاخود هه‌ڵه‌. ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی عێراقیه‌كان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستایان زۆر له‌ رۆژانی ژێر ده‌ستی به‌عس باشتره‌. هه‌ربۆیه‌ وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی: عێراقیه‌كان بۆهه‌میشه‌ سوپاسی ئه‌مریكیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی له‌ ئازادكردنی عێراقدا گێڕاویانه‌.


09/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500