ئه‌نكه‌ره‌ بانگهێشتی‌ باكو ده‌كات بۆ كاركردن له‌سه‌ر وزه‌ی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست.



حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوز

ئه‌نكه‌ره‌ بانگهێشتی‌ باكو ده‌كات بۆ كاركردن له‌سه‌ر وزه‌ی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست.ئه‌مه‌ مانشێتی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ حورییه‌ت ده‌یلی‌ نیوزی‌ توركیه‌، كه‌ تێیدا باس له‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگاكانی‌ توركیا ده‌كات به‌سه‌ر ئازه‌ربایجانی‌ دراوسێیدا و داوا له‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ ئه‌و ولاَته‌ ده‌كات كه‌ كار له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاستی‌ توركیادا بكات بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی‌ وزه‌دا كه‌ بڕیار وایه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بن.

هه‌ر له‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ یه‌كه‌م ‌و له‌ژێر مانشێتی‌ سه‌ره‌كیدا هاتووه‌ كه‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا دوێنی‌ پرۆژه‌ یاسایه‌كی‌ پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدانی‌ په‌سه‌ندكرد سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌. له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا هاتووه‌: كه‌ ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ كاروباری‌ پرۆسه‌ی‌ چاره‌سه‌ر پێكبهێنرێت ‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ تایبه‌ت بێت به‌ چاودێریی كردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌و وڵاته‌دا.

له‌ هه‌واڵكی دیكه‌دا تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ ئه‌رمینیا كه‌ له‌ 18ی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵدا له‌و وڵاته‌دا ساز كرا، رۆژنامه‌ی‌ حورییه‌ت نوسیوێتی: سێرز سارگزیان %59 ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا‌و بۆ جاری‌ دووه‌م وه‌ك سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. به‌لام به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بێگه‌رد نه‌بوە ‌و ساخته‌كاری‌ تیادا كرابوو ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌رمینیا  به‌ ئەنجامی ئەو هه‌ڵبژاردنه‌ رازی‌ نین ‌و داوای‌ دوباره‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یاندا.


10/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500