له‌ سوریا ئاماده‌یی ده‌كرێت بۆ جه‌نگێكی‌ دیكه‌



واشنتن پۆست

بابه‌ته‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ واشنتن پۆستی ئه‌مریكی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌وڵی‌ سه‌رۆك ئۆباما بۆ باشتر كردنی‌ ئاستی‌ ئابوری‌ ئه‌و وڵاته‌ و پێشهات‌و  روداوه‌كانی‌ ئێستای‌ سوریاش ده‌خاته‌ڕوو.

په‌یوه‌ندیدار به‌بارودۆخی‌ سوریاوه‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ له‌ هه‌واڵكیدا نوسیوێتی: له‌گه‌ڵ له‌ناوچونی‌ رژێمی‌ سوریادا له‌ ئێستادا ئه‌و ولاَته‌ له‌ژێر مه‌ترسی‌ جه‌نگێكی‌ دیكه‌دایه‌ كه‌ بۆنی‌ جه‌نگی‌ ناوخۆی‌ لێدێت.

وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌یدا نوسوێتی: باڵی‌ شۆڕشگێران كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستیان دایه‌ چه‌ك دژی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د و دواتریش باڵی‌ ئیسلامییه‌كان كه‌ به‌ هێزێكی‌ زۆره‌وه‌ هاتنه‌ ناو ململانێكه‌، له‌ئێستادا ئه‌و دوو باڵه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌و ئاڵۆزی‌ ده‌ڕوات‌و پێده‌چێت دۆخه‌كه‌یان به‌ره‌و جه‌نگێكی‌ نوێ‌ له‌و وڵاته‌دا هه‌نگاو بنێت.

رۆژنامه‌ی‌ واشنتن پۆست ده‌رباره‌ی‌ بارودۆخی‌ ناوخۆی‌ ئه‌ه‌مریكا و هه‌وڵی‌ باشتركردنی‌ باری‌ ئابووری‌ هاولاتیانی ئه‌و وڵاته‌، له‌ هه‌واڵكیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ پلانێكه‌ بۆ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2014 ی‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌ بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوبكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی ستانداردی‌ به‌ره‌ی‌ كۆماریه‌كان بودجه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو 65 ڕۆژ دواكه‌وتوو چه‌نده‌ها ترلیۆن دۆلاریش كه‌می‌ هێناوه‌ به‌مه‌ش  ئه‌و وڵاته‌ی‌ دوچاری‌ قه‌رزكردووه‌


10/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500