ئۆجه‌لان ئه‌وله‌ویه‌تی‌ داوه‌ به‌ كشانه‌وه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ توركیادا



حوڕییه‌ت ده‌یلی‌ نیوز

له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی‌ حورییه‌ت ده‌یلی‌ نیوزی‌ توركیدا چه‌ندین بابه‌تی‌ په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی‌ توركیاو ناوچه‌كه‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت. مانشێتی‌ سه‌ره‌كی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌ سزادانی‌ فازیل سای‌، پیانۆ ژه‌نی‌ توركی‌ ده‌كات بۆ ماوه‌ی‌ 10 مانگ ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بێڕێزی كردووه‌ به‌ ئایین.

له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌دا باس له‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌ركرده‌ی‌ به‌ندكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان ده‌كات كه‌ له‌ نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی‌ توركیا داوه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌ بنچینه‌یه‌كانی‌ ده‌زانێت له‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌ وڵاته‌دا. هه‌روه‌ك ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش هه‌مان بۆچوونی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌بڕیووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی قه‌یراناوی‌ سوریاش رۆژنامه‌كه‌ له‌ هه‌واڵێكیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سێرگی‌ لاڤرۆڤی وه‌زیری‌ دره‌وه‌ی‌ ڕوسیا سبه‌ینێ‌ سه‌ردانی‌ توركیا ده‌كات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌یرانی‌ هه‌نوكه‌یی سوریا، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی: ئه‌مه‌ سێهه‌مین سه‌ردانی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ بۆ توركیا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌یرانی‌ ناوخۆی‌ سوریا. پێده‌چێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ لاڤرۆڤ بۆ رێكخستنی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ چواره‌می‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ش بێت كه‌ بڕیار وایه‌ له‌دوای‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵدا له‌ ڕوسیا سازبكرێت.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500