پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ بۆستن ماراسۆنی‌ له‌نده‌ن دواده‌خرێت



گاردیان

ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانی‌ باس له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ماراسۆنی‌ بۆستنی‌ ئه‌مریكادا ڕوویداو به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س كوژران‌و زیاد له‌ 100 كه‌سیش برینداربوون. وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێكردوه‌: ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌و وڵاته‌دا.

ئه‌م ڕووداوه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پۆلیسی‌ له‌نده‌ن كاتی‌ ماراسۆنه‌كه‌ بگۆرێ كه‌ بڕیار وابوو ئه‌م یه‌كشه‌مممه‌یه‌ له‌ شاری‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا بكرێت، وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه‌:  ماراسۆنی‌ له‌نده‌ن گه‌وره‌ترین ماراسۆنی‌ جیهانیه‌و ئه‌و ڕووداوه‌ی‌ بۆستنیش وای‌ له‌ پۆلیسی به‌ریتانیا كردوه‌ چاو به‌ سیستمی‌ ئاسایشی‌ ماراسۆنه‌كه‌دا بخشێنێته‌وه‌.

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان باس له‌ مه‌راسیمی‌ پرسه‌ی‌ مارگرێت تاچه‌ر ده‌كات كه‌ له‌ كاتی‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا زه‌نگی‌ كاتژمێری‌ بیگ بینگ وه‌ستێنرا وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ ئه‌و خانمه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زه‌نگی‌ ئه‌و كاتژمێره‌ پێشتر و له‌ساڵی‌ 1965 دا بۆ مه‌رگی‌ وینستن چه‌رچڵ ڕاگیراوه‌.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500