نرخی‌ ئاڵتون به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو داده‌به‌زێت



نیویۆرك تایمز

له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمزی‌ ئه‌مریكیدا ، چه‌ندین بابه‌تی‌ سیاسی ، ئابووری‌ ، ته‌ندروستیی به‌رچاو ده‌كه‌ون. سه‌باره‌ت به‌ دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ له‌كاتی‌ ماراسۆنی‌ بۆستندا ڕوویدا ، پۆلیسی‌ فیدرَاڵی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ ، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیر نه‌كردووه‌. پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ سه‌ره‌داوی‌ ڕوداوه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر بده‌ن. 

هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ نیویۆرك تایمز، باس له‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ ئاڵتون ده‌كات به‌ ڕێژه‌ی‌ 9% كه‌ ئه‌م دابه‌زینه‌ش به‌ جۆرێكه‌ له‌ 30 ساڵ پێشتردا نرخی‌ ئاڵتون ئه‌و دابه‌زینه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش بۆ 90 دۆلار دابه‌زیوه‌، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ باری‌ ئابووری‌ وڵاتی‌ چین له‌ گه‌شه‌سه‌ندندایه‌، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌ ساڵی‌ ڕابردوو ئاستی‌ ئابوری‌ ئه‌و وڵاته‌ش دابه‌زیووه‌.

له‌ هه‌واڵێكی‌ ته‌ندروستیدا ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌كات كه‌ خانمان به‌ر له‌وه‌ی‌ دوچاری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ببن، ده‌توانن ده‌رمان له‌ دژی‌ توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ به‌كاربهێنن، به‌ڵام هه‌موو ئافره‌تێك نا، به‌ڵكو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ به‌هۆی‌ بۆماوه‌یی، یاخود مێژووی‌ ژیانی‌ خۆی‌ یاخود بونی‌ لوو له‌ مه‌مكیدا ئه‌گه‌ری‌ مه‌ترسی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان لێده‌كرێت، ئه‌وا پزیشكان جۆره‌ ده‌رمانێكیان داهێناوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500