ڕێبه‌رێكی‌ نوێ بۆ ململانێكانی‌ جیهان



 حوڕییه‌ت
نورای‌ مێرت

له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ ڕابردوودا ته‌ها ئۆزهان بابه‌تێكی‌ بڵاو كردبۆوه‌ كه‌ ئێمه‌ی‌ خسته‌ گومانه‌وه‌، ئایا حكومه‌ت به‌ چی‌ شێوازێك ده‌توانێت پلانی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌گه‌ڵ كوردا  دابڕێژێت.

ئۆزهان كه‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ سێتای‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌یه‌، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی‌ وه‌بیرهێناینه‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ بیکردنەوەی توركیای‌ مۆدێرن‌و ده‌وڵه‌ت نەتەوەوە سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌. ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌ڕوونی‌ ببینرێت كه‌ ململانێی‌ كورد له‌ ئه‌نجامی‌  بیری ناسیۆنالیستی‌ و ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌وه‌ هاتۆته‌ بوون.

به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه‌ هه‌موو ململانێ سیاسیه‌ مۆدێرنه‌كان، له‌ فكری‌ ناسیۆنالستی‌ و ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌.

كه‌واته‌ چی‌ شتێكی‌ تایبه‌ت دۆسیه‌ی‌ كورد جیا ده‌كاته‌وه‌و چۆن ده‌توانین چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ین. له‌ فكری‌ پاوانخوازه‌كاندا ، كۆماریه‌ عه‌لمانیه‌كان كێشه‌كه‌یان خولقاندووه‌. به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دورن شته‌كان باشتر ده‌ڕۆن.
له‌ڕاستیدا ، دروستبونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی توركی‌‌و شوناسی‌ نه‌ته‌ویی تورك ، بنه‌مای‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ پاوانخوازه‌كان‌و عه‌لمانیه‌ كۆماریه‌كان بوو. 

هه‌وڵی‌ بنیاتنانی‌ ده‌وڵه‌ت و خاكی‌ توركی‌ له‌ عه‌لمانیه‌ كۆماریه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و ناسیۆنالیسته‌ پاوانخوازه‌كان ڕۆیشت، به‌ تایبه‌تی‌ دوای‌ ساڵانی‌ شه‌سته‌كان.

من نازانم ئۆزهان چۆن ده‌ڕوانێته‌ كۆی‌ ئه‌و ساڵانه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست پاوانخوازه‌كانه‌وه‌ بوو، به‌ڵام وا ده‌رناكه‌وێت كه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌و. چونكه‌ ئه‌و زیاتر ره‌خنه‌ی‌ له‌ باڵی‌ چه‌په‌كانی‌ گرتوه‌ وه‌ك له‌ كۆماریه‌كان. ئه‌و پێیوایه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد له‌ بیروبۆچونی‌ بیرمه‌ندی‌ چه‌په‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌.


16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500