بی بی سی فیلمێکی دۆكیومێنتاری‌ له‌باره‌ی‌ كۆریای‌ باكوره‌وه‌ ده‌كات



ته‌له‌گراف

ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌گرافی‌ بریتانی‌ چه‌ند بابه‌تێكی‌ هه‌نوكه‌یی ڕوداوه‌ جیهانیه‌كانی روماڵ كردوه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس له‌ ڕه‌وشی ژیانی‌ كۆریای‌ باكور ده‌كات له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌رهێنانی‌ فیلمێكی‌ دۆكیومێنتارییه‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌یامنێرێكی‌ (BBC) ه‌وه‌ كه‌ به‌م كاره‌ش دوچاری‌ هێرشێكی‌ توند بۆوه‌، ئایا سه‌ردانكردنی‌ كۆریای‌ باكور له‌ڕوی‌ ئه‌خلاقیه‌وه‌ گونجاوه‌؟

وڵاتێك كه‌ هه‌موو ئازادیه‌كانی‌ تێدا به‌ندكرابێ‌و گه‌له‌كه‌ی‌ بچه‌وسێنێته‌وه‌ و برسیان بكات له‌ پێناوی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ زیاتردا، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتی: بێگومان سه‌ردانكردنی‌ ئه‌و وڵاته‌ جێی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردنه‌.

له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌دا چیرۆكی‌ خێزانێكی‌ قوربانیی هێرشه‌كه‌ی‌ ماراسۆنی‌ بۆستن ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ تیایدا باوكێك كوڕه‌ هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات‌و كچێكیشی‌ قاچی‌ ده‌په‌ڕێت, هاوكات ژنه‌كه‌شی دوچاری‌ زه‌بری‌ ده‌رونی‌ ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی‌ به‌ریتانیاش دوای‌ مه‌رگی‌ مارگرێت تاچه‌ر ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌نده‌ن جارێكی‌ دیكه‌ سه‌لماندی‌ كه‌ شارێكی‌ یاسا پارێزو به‌هێزه‌، به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ كه‌ مه‌رگی‌ تاچه‌ر به‌دوای‌ خۆیدا هێنای‌ كه‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و شاره‌ی‌ كرد به‌ دوو به‌شه‌وه‌، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات: به‌شێكیان له‌ پرسه‌دابون‌و به‌شه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، به‌ڵام دۆخی‌ له‌نده‌ن هه‌ر به‌ سه‌قامگیریی مایه‌وه‌.


17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500