ئه‌مریكا سوپای‌ زیاتر ڕه‌وانه‌ی‌ ئوردون ده‌كات



واشنتن پۆست

واشنتن پۆست ئاماژه‌ی‌ به‌ دانیشتنه‌كانی‌ كۆنگرێس كردوه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ چاكسازی له‌ یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌و وڵاته‌دا، هاوكات باس له‌ دوا گۆرانكاریه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ سوریاو بلاَوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ ده‌كات له‌ وڵاتی‌ چین.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ ناوخۆی‌ ئه‌مریكا، واشنتن پۆست باس له‌وه‌ ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی‌ باراك ئۆباما، له‌دوای‌ روداوی‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كانه‌وه‌ كوژرانی‌ چه‌ندین كه‌سی لێكه‌وه‌ته‌وه‌. ئۆباما پرۆپۆزه‌ڵێكی‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران كرد ، تاكو چاوێك به‌ یاسای‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كدا بخشێننه‌وه‌, به‌ڵام دوای‌ چه‌ند دانیشتنێكی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌، پرۆپۆزه‌ڵه‌كه‌ی‌ ئۆباما وه‌لانراو یاساكه‌ش وه‌كو خۆی‌ مایه‌وه‌.

له‌هه‌واڵێكی‌ دیكه‌دا واشنتن پۆست باس له‌ناردنی‌ سوپای‌ زیاتر ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ ئوردن ، ئه‌م هێزانه‌ش ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵه‌كانی وڵاتی چینیش رۆژنامه‌ی‌ واشتن پۆست له‌ راپۆرتێكدا باس له‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ ده‌كات له‌و وڵاته‌، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ دوایین ئاماری‌ توشبوان به‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌خاته‌ڕو كه‌ تاكو ئێستا 77 كه‌سی گرتۆته‌وه‌و 16 كه‌سیش به‌هۆی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500