هێشتا بۆستن له‌ژێر مامه‌ڵه‌ی‌ چه‌كدایه‌



گاردیان

له‌هه‌واڵه‌كانی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانیدا، به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوزی‌ توركی‌ باس له‌ ئاكامه‌كانی‌ دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ بۆستنی‌ ئه‌مریكا ده‌كات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داو 170 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پۆلیس به‌ شاره‌كه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه‌‌و به‌دوای‌ گومانلێكراوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌داوی‌ دوو برای چیچانیه‌وه‌ بوون كه‌ ته‌مه‌نیان 19 و 26ساڵن ، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێكردوه‌ یه‌كێكیان كوژرا‌و ئه‌وی‌ دیكه‌یان  له‌لایه‌ن پۆلیسی بۆستنه‌وه‌ ده‌ستگیركرا .

له‌  هه‌واڵێكی‌ دیكه‌دا ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌ قه‌یرانی‌ سوریا ده‌كات وله‌ سه‌ردێڕه‌كه‌یدا نوسیوێتی:  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری‌ ده‌دات له‌ خراپترین قه‌یران كه‌ به‌سه‌ر سوریادا تێده‌په‌ڕێت. به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌كه‌: له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا نیوه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ سوریا پێویستی‌ به‌ هاوكاری‌‌و كۆمه‌ك ده‌بێت . ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و خراپتر بڕوات‌و كاره‌ساتی‌ مرۆڤانه‌ی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌.


20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500