یۆنان گه‌وره‌ترین فرۆش ده‌كات



ته‌له‌گراف

له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ته‌لگرافی‌ به‌ریتانیدا ، چه‌ندین بابه‌تی‌ زیندوی‌ ئه‌مڕۆی‌ جیهان به‌رچاو ده‌كه‌وێت جگه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌ند هه‌واڵێك له‌سه‌ر بارودۆخی‌ ناوخۆی‌ به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌گراف سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ی‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپای‌ گرتۆته‌وه‌ و بە تایبه‌تیش وڵاتی‌ یۆنان كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، له‌ ئێستادا په‌یداكردنی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ خێژانه‌كانیش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌رێكی‌ كاتی ئه‌و قه‌یرانه‌ی‌ تێیكه‌وتوه‌، بڕیاری‌ داوه‌ دورگه‌یه‌ك بفرۆشێت به‌ هه‌موو باڵه‌خانه‌ و هۆتێل‌و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانه‌وه‌.

له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌دا ، ته‌له‌گراف باسی ئه‌و زه‌مینله‌رزه‌  به‌هێزه‌ ده‌كات كه‌ باشوری‌ خۆرئاوای‌ وڵاتی‌ چینی‌ گرته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ زیانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ مادی به‌دوای‌ خۆیدا هێناو بووه‌ هۆی‌ كاولكاریه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌، هاوكات  156 كۆژراو و زیاد له‌ 5 هه‌زار برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ وڵاتی پاكستانیشه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌گراف له‌ هه‌واڵیكیدا تیشكی خستوه‌ته‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ په‌روێز موشه‌ره‌ف، سه‌رۆكی پێشوو بۆ پاكستان‌و له‌ ئێستاشدا دادگایی كردنی، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ له‌زاری‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ موشه‌ره‌فه‌وه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌، كه‌ موشه‌ره‌ف له‌به‌رده‌م دادگای‌ دژه‌ تیرۆردا ئاماده‌ ده‌بێت به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیدا یاسای وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.


21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500