توركیا پێویستی‌ به‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ زیاتره‌ له‌ مافی‌ مرۆڤدا



حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز
 موراد یه‌تكین

له‌ ئه‌نجامی‌ ناوه‌رۆكی ڕاپۆرته‌كانی‌ 2012 له‌باره‌ی‌ توركیاوه‌، په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو كه‌ توركیا پێویستی‌ به‌ پێشكه‌وتنی‌ زیاتر هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین، ئازادی‌ میدیا و گشت ئازادیه‌ بنه‌ره‌تیه‌كانی دیكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگاته‌ ئاستی‌ وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا. له‌ ڕاستیدا له‌ نیو سه‌ده‌ی‌ ڕابردوه‌وه‌ به‌ ده‌یان ڕاپۆرتی‌ له‌و جۆره‌ نوسراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌وه‌ توركیا چاوه‌ڕێیه‌ ببێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا.

به‌ڵام له‌ ئێستادا بابه‌تێكی‌ نوێ له‌ ئارادایه‌، كه‌ وا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بكات بۆئه‌وه‌ی‌ درێژه‌ به‌ ڕاپۆرته‌كانی‌ بدات تاكو ببێته‌ پاڵپشت بۆ خێراتربونی‌ پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ له‌و وڵاته‌دا. له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپادا 23 به‌ش بۆ مافه‌ بنچینه‌ییه‌كان ‌و دادگا ته‌رخان كراوه‌، له‌ به‌شی 24 باسی دادپه‌روه‌ری‌‌و ئاشتی‌‌و ئاسایش ەکات.

ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا پێشوازی‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ توركیا ده‌كات بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری‌ به‌ندكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری‌ سیاسی كێشه‌ی‌ كورد. 

ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ له‌كاتێكدا هات كه‌ توركیا له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌باره‌ی‌ پرسی كورده‌وه‌ و هاوكات دادگایی كردنی‌ (سای‌) پیانۆژه‌نی‌ توركی‌ به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ بێڕێزی بە خه‌ڵكانی‌ ئایینی‌ كردووه‌ ، بۆته‌ ئه‌جیندای‌ زیندوی‌ میدیاكان.


21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500