ته‌له‌فزیۆن پێگرتنی منداڵ دواده‌خات



 KNNC

زۆر جار دایكان به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێكردنی كاروباری ناوماڵ , منداڵه‌كانیان به‌رامبه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن داده‌نێن یاخود ده‌یانخه‌نه‌ ڕه‌وه‌ڕه‌وه‌وه‌ , به‌ڵام به‌پێی لێدوانێكی به‌رپرسێكی حكومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌م كاره‌ زیانی بۆ منداڵ ده‌بێت.


حكومه‌تی به‌ریتانیا هۆشداری داوه‌ته‌ خێزانه‌كان به‌وه‌ی كه‌ ڕه‌وڕه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان به‌كارنه‌هێنن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش منداڵه‌كانیان به‌رامبه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن دانه‌نێن.


لویس كاسی ڕاوێژكاری حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری خێزانی , ڕایگه‌یاند كه‌ به‌كارهێنانی ڕه‌وڕه‌وه‌ و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن بۆ منداڵان ده‌بێته‌ هۆی دواخستنی پێگرتنیان بۆ دوای ته‌مه‌نی 3 ساڵی.


كاسی ئاماژه‌ به‌وه‌ش داوه‌ ئه‌مه‌ هۆكاری سه‌ركی دواكه‌وتنی پێگرتنی منداڵه‌ له‌و وڵاته‌دا , هه‌روه‌ها هۆكاری دروستبونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی تره‌ له‌ ڕۆشتندا كه‌ منداڵانی به‌ریتانیا به‌ ده‌ستێوه‌ ده‌ناڵێنن.


09/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500