كاریگه‌ری‌ سه‌وزه‌‌و میوه‌ له‌سه‌ر ته‌مه‌ن



KNNC

ئامارێكی نوێی ڕێخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ به‌ هۆكاره‌كانی مردن ده‌كات , و ده‌ریخستووه‌ كه‌ نه‌خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌كان ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كاندا ئه‌گه‌ری مردن زیاد ده‌كات.


ڕێخراوه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات , كه‌ %2.7 حاڵه‌ته‌كانی مردن له‌ جیهاندا , به‌هۆی نه‌خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌كانه‌وه‌ ڕووده‌دات.


هه‌روه‌ها به‌پێی ڕێخراوه‌كه‌ خواردنی خۆراك ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ ڤیتامینه‌ جۆر به‌جۆره‌كان , له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشیش هۆكارن بۆ درێژبونی ته‌مه‌ن.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست و خواردنه‌وه‌ی مادده‌ی كهولیه‌كان , هۆكارن بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ڕێژه‌ی شه‌كر و كۆلیسترۆلی زیان به‌خشی خوێن , ئه‌مه‌ش ده‌بیچته‌ هۆی توشبوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن و ئه‌گه‌ره‌كانی مردن زیاد ده‌كات.


11/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500