فشاری كاركردن هۆكاری شێرپه‌نجه‌ نییه‌



KNNC


به‌رده‌وام چه‌ندین توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر كاركردن و فشاری كاركردن ئه‌نجام ده‌درێت , نوێترینیشان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ فشاری كاركردن هۆكار نییه‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.


توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی له‌ فینله‌ندا ئه‌نجامدراوه‌ , توێژه‌ره‌كان دووباره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی 12 لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشوتر كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر 116 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ئه‌نجام درابوون.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ فشار له‌ كاتی كاركردندا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌وه‌ نییه‌ , به‌ڵامده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی له‌ش.


پێشتر چه‌ند توێژینه‌وه‌یك ئاماژه‌یان به‌وه‌ دابوو كه‌ فشار و كاركردنی زۆر هۆكارن بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ , به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌ نوێیه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌.


12/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500