ئه‌ڵمانیا: جۆرێكی‌ نوێی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌



KNNC

په‌یمانگای پزیشكی‌ (فرێدریچ-لۆڤله‌ر) له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا ، توانی‌ جۆرێكی‌ نوێی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی‌ په‌له‌وه‌ردا ئاشكار بكات ،  به‌رپرسانی‌ ناوچه‌كه‌ش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌ كێڵگه‌كه‌ نزیك نه‌بنه‌وه‌.


به‌پێی‌ ووته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌و كێڵگه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی‌ (براندینبۆرگ) له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا و په‌یمانگای‌ (فرێدریچ-لۆڤله‌ر) توانیویه‌تی‌ جۆرێكی‌ نوێی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ له‌هه‌ندێك مراوی‌ كێڵگه‌كه‌دا به‌دی‌ بكات .


(رۆنی‌ كاونه‌ نۆسیلاین) ووته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ ڕایگه‌یاند ، به‌پێی‌ پۆلێنكاریه‌كانی‌ په‌یمانگای‌ ناوبراو ئه‌و جۆره‌ ئه‌نفلۆنزایه‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ كه‌متره‌ ، ڕاشیگه‌یاند به‌رپرسانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌دووری‌ یه‌ك كیلۆمه‌تر به‌ربه‌ستی‌ هاتوچۆیان داناوه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕاده‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌.

هاوكات ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ژماره‌ی‌ مراویه‌كان نزیكه‌ی‌ 10 هه‌زار دانه‌یه‌و بڕیار وایه‌ سه‌رجه‌میان كۆبكرێته‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ له‌مه‌ترسی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌دوور بگرن.


17/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500