چۆن خه‌ونت له‌بیر ده‌مێنێت؟



KNNC

زۆرینه‌مان شه‌وانه‌ چه‌ندین خه‌وی جیاواز ده‌بینین , به‌ڵام له‌ كاتی هه‌ستانماندا , هه‌ندێ جار ئه‌و خه‌ونه‌مان بیر نامێنێت , توێژینه‌وه‌یكی نوێ هۆكاری بیرمان و بیرنه‌مانی خه‌وبینینی ئاشكرا كردووه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوه‌ندێكی پزیشكی فه‌رنسی ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌ریخستووه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه‌ بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و خه‌وانه‌یان بیر ده‌مێنێت كه‌ بینیویانه‌.

توێژه‌ره‌كان هه‌ستاون به‌ چاودێری كردنی چه‌ند كه‌سێك و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پاش بینینی خه‌وه‌كه‌ خه‌به‌ریان بۆته‌وه‌ , له‌ به‌یانیدا خه‌وه‌كه‌یان بیر ماوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌به‌ریان نه‌بۆته‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و خه‌به‌ر بونه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاككردنی مێشك و واده‌كات كه‌ ئه‌و خه‌وانه‌ی بیربێته‌وه‌.



18/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500