عه‌ترێكی‌ كوشنده‌ له‌بازاڕه‌كاندا



KNNC

له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا هه‌واڵی‌ ئاشكراكردنی‌ عه‌ترێكی‌ كوشنده‌ له‌نێو بازاڕه‌كانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێتی‌ ته‌نیه‌وه‌ ، به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و عه‌تره‌ ماركه‌ی‌ (له‌ڤلی‌ (LOVELY))یه‌و له‌نێو بازاڕه‌كانی‌ عێراق و سعودیه‌و به‌حره‌یندا به‌ربڵاوه‌.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ پێگه‌ی‌ ئه‌لكترۆنی‌ (ئه‌ل به‌یان) ئه‌و هه‌واڵه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی‌ زۆری‌ لای‌ هاوڵاتیان دروستكرد ، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پێگه‌ی‌ ناوبراو بڕیاریدا ڕاستی‌ و دروستی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ئاشكرا بكات .

به‌پێی‌ به‌دواداچونه‌كانی‌ پێگه‌ی‌ ئه‌لكترۆنی‌ (ئه‌ل به‌یان) ئه‌و هه‌واڵه‌ جۆرێك له‌ ڕاستی‌ تێدایه‌و پێشتر و له‌ساڵی‌ 2011 دا پێگه‌ی‌ (ناتۆراڵ نیوز)ی‌ زانستی‌ پێكهاته‌ی‌ كیمیایی‌ ئه‌و عه‌تره‌ی‌ بڵاوكردبۆوه‌ ، كه‌ خۆی‌ له‌چه‌ندین مادده‌یه‌كی‌ ژه‌هراویدا ده‌بینێته‌وه‌ وه‌ك( فۆرماڵید و تۆلین و كلۆریدی‌ مه‌سیلین و بێنزه‌ڵدهاید و نه‌وت) و چه‌ند ماددیه‌كی‌ دیكه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌و ده‌مار جێده‌هێڵن ، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ نه‌زۆكی‌ و جۆره‌ جیاوازه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌.

هاوكات به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ (سه‌باح الخیر یا عرب) ی‌ كه‌ناڵی‌ MBC1  ، به‌هۆی ئه‌و بۆنه‌وه‌ هه‌شت هاوڵاتی‌ عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی‌ 35 كه‌سیش نه‌خۆشكه‌وتوون و له‌ژێر چاودێری‌ ووردی‌ پزیشكیدان.
هاوكات به‌پێی‌ زانیاریه‌كان ئه‌و بۆنه‌ دوای‌ 3 بۆ 4 ڕۆژ له‌به‌كارهێنانی‌ كاریگه‌ری‌ دروستده‌كات و مرۆڤ ڕووبه‌ڕوی‌ مردنی‌ كتوپڕ ده‌كاته‌وه‌.


19/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500