|
|
|
|
|
كاریگه‌ری ئازارشكێنه‌كان له‌سه‌ر جه‌ڵته
KNNC
ده‌رمانی ئازار شكێن , ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ن كه ملیۆنان كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌كاریده‌هێنن , توێژینه‌وه‌كانیش ئاماژه به چه‌ند زیانێكیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری له‌ش به‌كارده‌هێنرێت , زیانی ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه‌و ده‌بێته هۆی زیاد بونی ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ.
یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه له كۆلێژی پزیشكی له‌نده‌ن و په‌یمانگای پارتسی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی ئه‌نجامدراوه , كه به‌رده‌وامی ده‌رمانی ئازارشكێنیان به‌كارهێناوه.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان مادده‌ی ئیبۆیرۆفینی تێدایه كه مادده‌یه‌كی ئازار شكێنه , له‌گه‌ڵ مادده‌یه‌كی تر ده‌كرێته پێكهاته‌كه‌یانه‌وه , و به‌پێی شوێنی ئازاره‌كه مادده‌كه‌ی تر ده‌گۆڕێت.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ده‌رمانه‌ی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان به‌كارده‌هێنرێت , مادده‌ی دیكلۆفیناكی تێدایه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاد كردنی ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به جه‌ڵته , چونكه ئه‌م مادده‌یه له‌گه‌ڵ مادده‌ی ئیبۆیرۆفینی ئازار شكێن كارلێك ده‌كات.
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتریش ده‌ریخستبوو كه مادده‌ی ئازار شكێنی ئیبۆیرۆفین ده‌بێته هۆی مردنی له‌ناكاو , هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك به‌رزده‌كاته‌وه بۆ چوار هێنده.
توێژینه‌وه‌كی تر كه له زانكۆی كۆپنهاگنی وڵاتی دانیمارك له‌سه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه, ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه له سه‌روو سی ساڵه‌وه بووه , پێشتریش كێشه‌ی ته‌ندروستی دڵیان هه‌بووه.
توێژرهكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه %59 ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌ی خواردنی حه‌بی ئازار شكێن بوون دوای ساڵێك له توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها% 63 یان دوای 5 ساڵ گیانیان له ده‌ستداوه, ئه‌وانه‌شی دووچاری مردن نه‌بونه‌ته‌وه %30 یان دوای ساڵێك دووباره توشی جه‌ڵته بوون مردوون , هه‌روه‌ها % 41 یشیان دوای 5 ساڵ دووباره جه‌ڵته لێیداونهتهوه.
توێژه‌ره‌كان له كۆتایی توێژینه‌وه‌كاندا داوا له به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن كه پشكینی ته‌واو بۆ ده‌رمانه ئازار شكێنه‌كان بكه‌ن و , به‌شێكی زۆریشیان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
19/02/2013
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
KNN Frequencies:
|
|
|