زۆر دانیشتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ هه‌یه‌



KNNC

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆر دانیشتن ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری زیان به‌خش له‌ نزیك دڵ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ڕاهێنانه‌ وه‌رزشیه‌كانیش ئه‌نجام بدات.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلوسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێنج سه‌د كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ئامێری تیشكی كۆمپیته‌ریه‌وه‌ وێنه‌ی دڵیان گیراوه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی هه‌شت كاتژمێر داده‌نیشن بڕێكی زۆر له‌ چه‌وری زیان به‌خش كه‌ به‌ (پێركاردیاڵ  فات) ناسراوه‌ له‌ ده‌وری دڵیان كۆده‌بێته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی چه‌ورییه‌ كه‌ به‌هۆی دانیشتنی زۆره‌وه‌ دروست ده‌بێت نابێته‌ هۆی زیاد بونی كێشی ئه‌و كه‌سانه‌.

سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌و چه‌ورییه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی كاره‌كانی دڵ و ماسولكه‌كان و هۆكاریشه‌ بۆ ڕه‌قبونی شاده‌ماره‌كانیش.


25/02/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500