مادده‌ پلاستیكیه‌كان هۆكاری توشبونن به‌ شێرپه‌نجه‌



KNNC
زۆر جار ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ پلاستیكیانه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی تێدایه‌ چه‌ند جارێك به‌كارده‌هێنینه‌وه‌ , پسپۆڕانی ته‌ندروستیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ زیانی ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه‌.

به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ پلاستیكیانه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌كردنی به‌كتریاو دروستبونی ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ هۆكاری توشبوونن به‌ شێرپه‌نجه‌.

به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ جۆره‌ مادده‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ به‌ BPA ناسراوه‌ , ده‌بێته‌ هۆی دروسكردنی كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ دڵ و هه‌روه‌ها هۆكاری قه‌ڵه‌ویشه‌ , جگه‌ له‌وه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی جیاوازی وه‌ك نه‌خۆشی جگه‌ر.

پسپۆڕه‌كان داواش ده‌كه‌ن كه‌ به‌هیچ جۆرێك خۆراكی چه‌ور و په‌نیر و گۆشت له‌ كه‌لوپه‌لی پلاستیكیدا هه‌ڵه‌نگیرێت , چونكه‌ زیانی ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌یك ده‌ریخستووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی كه‌ل و په‌لی پلاستیكی بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك, زیانی ته‌ندروستی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی توشبونی مرۆڤ به‌ قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌كره‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ پلاستیكیانه‌ی له‌ ماڵه‌ندا بوونی‌ هه‌یه‌، به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی‌ بۆ خواردنی‌ خۆراك، یان هه‌ڵگرتن و پاراستنی خۆراك به‌كاردێت, زیانی ته‌ندروستی بۆ له‌شی‌ مرۆڤ هه‌یه‌ و هۆكارێكه‌ بۆ توشبوون به‌ شه‌كره‌ و قه‌ڵه‌وی.

توێژه‌ره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ چه‌ندین مادده‌ی كیمیاوی تێدایه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ش ماده‌ی‌ (بی‌ سی بی)یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.


06/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500