ده‌رزی ئاژنین چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری ده‌كات



KNNC

چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مریكی گه‌شته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ده‌رزی ئاژنینی چینی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری له‌ش بكات , به‌ تایبه‌ت ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی كه‌ له‌ وه‌رزه‌ جیاوازه‌كاندا توشی مرۆڤ ده‌بێت.
گرنگترین ئه‌و هه‌ستیاریانه‌ی ده‌رزی ئاژنین چاره‌سه‌ری ده‌كات , هه‌ڵامه‌ت و بونی فرمێسكی چاو و كۆكه‌یه‌.

ئه‌و زانایانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌كارهێنانی ده‌رزی ئاژنینی چینی وا له‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ پێویستی به‌ ده‌رمانی پزیشكی نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردن.

به‌پێی لێدوانی ئه‌و زانا ئه‌مریكیانه‌ , هه‌ستیارییه‌ وه‌رزیه‌كان ده‌بێت هۆی تێكدانی خه‌وی ئه‌و كه‌سه‌ , به‌ڵام به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ چینییه‌ , خه‌وی ئه‌و كه‌س ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.
پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ دابوو , ده‌رزی ئاژنین ده‌توانرێت وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رئێشه‌ به‌كاربهێنرێت.


11/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500