خواردنه‌ چه‌وره‌كان وردبینی كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌



KNNC

پسپۆڕانی بواری خۆراكی به‌رده‌وام باس له‌ زیانی ئه‌و خۆردنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕێكی زۆری چه‌وری له‌ پێكهاته‌كه‌یاندایه‌ , نوێترین توێژینه‌وه‌ش ده‌ریخستووه‌ كه‌ , خواردنه‌ چه‌وره‌كان چالاكی و وردبینی لای منداڵان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێكی زۆر چه‌وری له‌ پێكهاته‌كه‌یاندایه‌ , یاخود سورده‌كرێنه‌وه‌ , زیانی بۆ منداڵان هه‌یه‌ , جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی زیاد بونی كێشیان , هۆكاریشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیان و نه‌مانی وردبینی.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئیلینوی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ .

توێژه‌ره‌كان گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ خواردنه‌ چه‌وره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكی منداڵ ده‌بێت و , هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رنج و وردبینی منداڵ له‌ شته‌كانی ده‌وروبه‌ری , له‌ هه‌مان كاتیشدا , ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی و جوڵه‌ی ڕۆژانه‌ی.

توێژه‌ره‌كان توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ مشكی بچوك ئه‌نجامداوه‌ , به‌شێكی مشكه‌كان خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌چه‌وریان دراوه‌تێ و به‌شه‌كه‌ی تریشیان خواردی كه‌م چه‌وری.

له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركوتووه‌ كه‌ خواردنه‌ چه‌وركه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكی مشكه‌ بچوكه‌كان دروست كردووه‌ و , بۆته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی و توانای فێربونیان , ئه‌مه‌ش پێش كاریگه‌ریه‌كان بووه‌ له‌سه‌ر كێشی مشكه‌كان.

كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ته‌نها له‌ ئه‌مریكادا زیاتر له‌ پێنج ملیۆن منداڵ هه‌ن , كه‌ كێشه‌ چالاكیه‌كانی ڕۆژانه‌یان كه‌مه‌ و سه‌رنج و وردبینیشیان بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان لاوازه‌.
زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 3 بۆ 17 ساڵیدایه‌ و به‌شێكی زۆریشیان خواردنی سه‌ره‌كیان له‌ خواردنه‌ چه‌وره‌كان پێكهاتووه‌.


14/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500