|
|
|
|
|
تامی تاڵی له نه‌خۆشی ربۆ ده‌تپارێزێت
نه‌خۆشی ڕه‌بۆ یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و , ساڵانه ژماره‌ی توشبووانی له زیاد بوندایه , به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش ده‌ركه‌وتووه كه تامی تاڵ مرۆڤ له توشبوون به ڕبۆ ده‌پارێزێت.
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی تامێكی تاڵ له ده‌مدا جێده‌هێڵن , ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی ڕبۆ.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی ماساشۆتسی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن , خۆراكی تام تاڵ له ده‌مدا , ده‌بێته هۆی ئاسانی له كرداری هه‌ناسه‌داندا , چونی هه‌وا بۆ بۆریه‌كانی هه‌ناسه‌دان ئاسان ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند مشكێك ئه‌نجامدراوه و , پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جۆره خۆراكێكی تام تاڵیان دراوه‌تێ , توێژه‌ره‌كان هه‌ستیان كردووه كه , كرداری هه‌ناسه‌دان لای مشكه‌كان ئاسان بووه و , بڕێكی زۆری هه‌وا بۆ سییه‌كانیان چووه , به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ كه‌مبۆته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ئه‌م سوده‌یان هه‌یه , توێّینهوهكه باسی له‌وه كردووه كه كه‌له‌رمی تایله‌ندی , به‌هۆی ئه‌وه‌ی تامێكی تاڵی هه‌یه , مرۆڤ له توشبوون به ڕبۆ ده‌پارێزێت و كرداری هه ناسهدانی ئاسان ده‌كات , هه‌روه‌ها به‌هۆی بونی چه‌ندین مادده‌ی خۆراكی عتر له پێكهاته‌كه‌یدا , له‌ش له چه‌ندین نه‌خۆشی تر ده‌پارێزێت.
توێژرهكان له هه‌وڵدان له‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ نه‌خۆی ڕه‌بۆ بدۆزنه‌وه , كه به ته‌واوی نه‌خۆشیه‌كه له‌ناوبه‌رێت.
18/03/2013
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
KNN Frequencies:
|
|
|