خه‌مۆكه‌كان ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بینینیان هه‌یه‌



KNNC

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری خه‌مۆكی ده‌بنه‌وه‌ , ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بینیان له‌ كه‌سانی ئاسایی زیاتره‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 10 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ به‌شێكیان هه‌ستی بینینیان له‌ده‌ستداوه‌ و ماوه‌ی 20 ساڵ چاودێری ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌.

ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ %11 ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستی بینیان له‌ده‌ستداوه‌ , پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ له‌ده‌ست بده‌ن , دووچاری خه‌مۆكی بونه‌ته‌وه‌.

توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن , له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نی كه‌سه‌كان له‌به‌رچاو گیراوه‌ , پشان ئه‌م ئه‌نجامانه‌یان ده‌رخستووه‌.

پێشتریش چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی خه‌مۆكی دابوو له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ گشتی , ته‌ندروستی دڵ و مێشك به‌ تایبه‌تی.


18/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500