ته‌نیایی پیاو توشی نه‌خۆشی ده‌كات



KNNC

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی ده‌ریده‌خات ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ ته‌نیان و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سوكاریاندا كه‌مه‌ , ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌ كه‌سانی ئاسایی زیاتره‌.
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نه‌بونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆشه‌گری ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 3267 ژن و پیاوی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 62 ساڵ بووه‌.

توێژه‌ره‌كان گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان كه‌مه‌ و زیاتر حه‌ز به‌ ته‌نیایی ده‌كه‌ن, ڕێژه‌ی چوار جۆر مادده‌ی ناو خوێنیان به‌هۆی هه‌وكردنه‌وه‌ زیاد ده‌كات.

توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ته‌نیایی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ژنان نییه‌, هیچ جیاوازیه‌كیش له‌ نێوان ئه‌و ژنانه‌دا نییه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌هێزه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی حه‌ز به‌ ته‌نهایی ده‌كه‌ن.

ئه‌ریك لۆكس له‌ زانكۆی بۆستن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربوانی توێژنه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵ ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بێت , واباشتره‌ كه‌ مرۆڤ كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.

ئه‌و توێژه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ هاوسه‌ری ژیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت بۆیه‌ واباشتره‌ مرۆڤ هاوبه‌شی ژیانی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بێت.

كاتی رۆسیش له‌ ناوه‌ندی به‌ریتانی دڵه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشوو تر پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ته‌نیایی و نه‌بونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی واده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ په‌نا بۆ جگه‌ره‌ كێشان ببات و جوڵه‌شی كه‌مبێت ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دڵ ده‌بێت .

پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ده‌رخستبوو كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه‌مۆكی ده‌بن ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتره‌, چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ لێدانه‌كانی دڵیان ڕێكخراو نییه‌ و ئه‌گه‌ری مردنی كتوپڕیان زیاتره‌.


24/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500