توێكڵی سێو كێش داده‌به‌زێنێت



KNNC

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ریده‌خات كه‌ خواردنی توێكڵی سێو , ده‌بێته‌ هۆی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش و كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت .

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ زانكۆی (ئێوا)ی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ , باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ توێكڵی سێو ترشی (یۆرسۆلیك) له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌, ده‌بێته‌ هۆی‌ توانه‌وه‌ی‌ چه‌وری له‌ش، خانه‌ چه‌ورییه‌ بۆره‌كانیش زیاد ده‌كات كه‌ كاریان توانه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی له‌شه‌.

پێشتر چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ زیاد بونی خانه‌كانی چه‌وری بۆر له‌ له‌شدا ده‌بێته‌ هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی له‌ش و دابه‌زاندنی كێش.

توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و ترشه‌ی له‌ توێكڵی سێودا هه‌یه‌, جگه‌ له‌ سوده‌كانی بۆ دابه‌زاندنی كێش , ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات، مرۆڤ  له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و چه‌وری جگه‌ریش ده‌پارێزێت.


24/03/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500