 |
|
 |
|
|
ته‌نیایی هۆكار توشبونه به شێرپه‌نجه و هۆكاری زوو مردنه
KNNC
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی , ته‌نیایی و تێكه‌ڵاونه‌بونی كه‌سانی دیكه, هۆكارێكه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
توێژینه‌وه‌كه كه له زانكۆی (یه‌یڵ)ی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستووه , ئه‌و كه‌سانه‌ی دوور له خێزانه‌كانیان ده‌ژین و حه‌ز به ته‌نیایی ده‌كه‌ن , ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه له كه‌سانی تر زیاتره.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند مشكێك ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مشكانه‌ی به ته‌نیا ده‌ژین و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییان لاوازه، زووتر ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه زیاتره.
به بۆچوونی توێژه‌ره‌كان ئه‌م ئه‌نجامانه بۆ مرۆڤیش به هه‌مان شێوه ده‌بێت , و دووركه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆكار ده‌بێت به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه.
توێژه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێت چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یكی تۆ له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجامبده‌ن تاوه‌كو زیاتر له ئه‌نجامه‌كان دڵنیا ببنه‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات , ته‌نیایی ئه‌گه‌ری مردنی كه‌سانی به‌ساڵاچوو زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 6500 ژن و پیاوی به‌ساڵاچوو ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی هه‌شت ساڵی خایاندووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه , له‌ڕووی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جیاواز بوون , به‌شێكیان به ته‌نیا ژیاون و حه‌زیان به تێكه‌ڵاوی نه‌كردووه , به‌ڵام به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان ئاسایی بووه.
تاكۆتایی هاتی توێژینه‌وه‌كه 918 كه‌س له‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كراوه گیانیان له‌ده‌ستداوه , %21,9ی مردووه‌كان له‌و كه‌سانه بوون كه به ته‌نیا ژیاون , له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان ئاسایی بووه %12,3ی مردووه‌كان بوون.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نیایی هۆكار بووه بۆ زیاد بونی نه‌خۆشی ئه‌و كه‌سانه و ئه‌گه‌ری مردنی زیاد كردون.
02/04/2013
|
|
|
|
|
 |
|
 |
|
|
|
KNN Frequencies:
|
|
|